ڤیدیۆ .. له دواین ساتدا دوو ژن و منداڵه‌كانیان له مردن رزگار ده‌بن
نه‌جوڵانایه ئۆتۆمبێله‌كه ده‌یكوشتن
K24 - هه‌ولێر:
دوو ئافره‌ت له‌گه‌ڵ منداڵه ساواكانیان ده‌یانه‌وێت له رێگایه‌كی خێرا بپه‌ڕنه‌وه، به‌ڵام ئۆتۆمبێلێك زۆر به خێرایی دێت و به ته‌واوی ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌و دوو ژنه له‌سه‌ر رێگایه‌كی خێرای شاری شینیانگی باكووری رۆژهه‌ڵاتی چین، له‌و كاته‌ی یه‌كی منداڵێكیان پێیه و ده‌یانه‌وێت بپه‌ڕنه‌وه، به‌ڵام خێرایی ئۆتۆمبێله‌كان رێگایان نادات به ئاسانی بپه‌ڕنه‌وه‌و ناچار بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێك بدۆزنه‌وه، له پشت ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌وه ده‌وه‌ستن، به‌ڵام له‌و كاته‌دا ئۆتۆمبێلێكی دیكه زۆر به خێرایی دێت و به‌ر له‌وه‌ی خۆی به‌و دوو ژن و دوو منداڵه ساوایه‌دا بكێشێت، ژنه‌كان ده‌جوڵێن و له مردن رزگاریان ده‌بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی، ئه‌و ژنانه له پشت ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆیانه‌وه ده‌یانویست بپه‌ڕنه‌وه كه پێشتر خۆیان كێشابوو به ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌دا و ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان به كه‌می قوپابووه‌له ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كه‌دا راوه‌ستاوه.