ھەسەدە چەند ناوچەیەكی دیكەی رەققەی كۆنترۆڵكرد
"ھەشت چەكداری داعش كوژران"
K24 - ھەولێر
ھێزەكانی سووریای دیموكراتیك سێ ناوچەیان لە گەڕەكی ھیشام بن عەبدلمەلیك لە شاری رەققە كۆنتڕۆڵكرد.
ھێزەكانی سووریای دیموكراتیک رایانگەیاند، شەوی رابردوو توانیان ھەرسێ ناوچەی بستان و گەرەجان و مزگەوتی مونا لە شاری رەققە كۆنتڕۆڵ بكەن، كە رووبەرەكەی دەكاتە دوو كیلۆمەتر چوارگۆشە و ئێستا تەنھا چوار ناوچە لە گەڕەكی ھیشام بن عەبدلمەلیك لە بندەستی داعش ماون كۆنتڕۆڵ بكرێنەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە شەڕی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەم سێ ناوچە ھەشت چەكداری داعش كوژران.
ھەسەدە راشیگەیاند، چەكدارانی داعش لە گەڕەكی رەوادییەی باكووری رۆژھەڵاتی رەققە بە دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ھێرشی كردە سەر ھێزەكانمان و لە ئەنجامدا، دوو شەڕڤان برینداربوون.