به ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێلێكی "ئینغیماسییهكانی داعش" له نزیك شه‌ڕڤانان ده‌ته‌قێته‌وه
په‌یامنێرێكی كوردستان 24 له ته‌قینه‌وه‌كه برینداربوو
K24 - ره‌ققه:
چه‌كداره ئینغیماسییهكانی داعش، له رققه، به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو، خۆیان له نزیك بنكه‌یه‌كی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ته‌قانده‌وه، له ئه‌نجامدا په‌یامنێرێكی كوردستان 24 و ژماره‌یه‌ك شه‌ڕڤان برینداربوون.
ره‌دوان بێزار په‌یامنێری كوردستان 24 كه له ته‌قینه‌وه‌كه بریندار بوو، رایگه‌یاند، له‌و خانووه‌ی ئه‌وان تێیدا جێگیر ببوون, جگه له تیمی رۆژنامه‌وانی كوردستان 24، ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌وانی دیكه و چه‌ند شه‌ڕڤانێكیش له‌وێ بوونه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، ئۆتۆمبێله‌كه دوو چه‌كداری تێدایه، یه‌كێكیان له سه‌ره‌وه به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه شوێنه‌كه، به بی كه‌ی سی، ته‌قه له كامێرامانه‌كه ده‌كات، كه له‌سه‌ربانی خانووه‌كه وێنه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌گرێت.
دواتریش كه ئۆتۆمبێله‌كه ده‌گاته به‌رده‌م ئه‌و خانووه‌ی شه‌ڕڤانان و رۆژنامه‌وانانی تێدایه، ده‌ته‌قێته‌وه و له ئاكامدا، په‌یامنێره‌كه‌ی كوردستان 24 و چه‌ند شه‌ڕڤانێك، به سووكی بریندار ده‌بن.