پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به فه‌رمی نێیمار پێشكه‌شی میدیاكان ده‌كرێت
ده‌بێته گرانبه‌هاترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤای له بارسێلۆناوه به بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ گواستنه‌وه، بڕیاره ئه‌مڕۆ پێشكه‌شی میدیاكان بكرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 4 ئابی 2017، یانه‌ی پاریس سانجێرمان به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی رایگه‌یاند له كاتژمێر 12:30ـی به‌یانی ئه‌مڕۆ، به فه‌رمی نێیمار دا سیلڤا له پاریس به میدیاكان ده‌ناسێندرێت.
نێیمار دوێنێ گه‌یشته پاریس به فه‌رمی واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی پاریس سانجێرمان كرد و بووه گرانبه‌هاترین یاریزان له مێژووی تۆپی پێ، له یه‌كه‌مین لێدوانیشدا گوتی: بۆیه هاتوومه‌ته ئێره، چونكه ده‌زانم پاریس سانجێرمان و هانده‌رانیان خواستێكی گه‌وره‌یان بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه گه‌وره‌كان هه‌یه، من حه‌زم له‌م سه‌ركێشیانه‌یه و هاتوومه‌ته پاریس بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانیان بێنمه دی.
