مير نايه‌وێت له گۆڕيشدا نزيكى شاژن بێت
ئاسووده نييم دواى مردنم گۆڕم نزيكى گۆڕى شاژن بێت.
K24 – هه‌ولێر:
مير هنريكى هاوسه‌رى شاژنى دانيمارك رايگه‌ياند، نايه‌وێت گۆڕه‌كه‌ى نزيكى گۆڕى مارگرێتى شاژن بێت.
مير هنريك گوتيشى: به هۆى ئه‌وه‌ى دان به يه‌كسانى نێوانمان له نازناوى شا و شاژن نه‌نراوه، ئاسووده نييم دواى مردنم گۆڕم نزيكى گۆڕى شاژن بێت.
هنريك ئێستا ته‌مه‌نى 83 ساڵه و له ساڵى 1967دا هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ شاژنه مارگرێتدا كردووه و نازناوى ميرى پێبه‌خشراوه، به‌ڵام ئه‌و داوايكردبوو، نازناوى پاشاى پێ بدرێت.
به‌ڕێوبه‌رى په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆشكى پاشايه‌تى دانيمارك رايگه‌ياندووه، ئه‌وه شتێكى شاراوه نييه كه مير هنريك داواى نازناوى پاشايه‌تى ده‌كات و ئاسووده‌ش نه‌بووه به‌و رۆڵه‌ى ماوه‌ى چه‌ندين ساڵه ده‌يگێڕێت له وڵات‌دا و ئه‌وه‌ش وايكردووه نائاسووده بێت و داوا بكات گۆڕى له گۆڕى شاژنه مارگرێت دوور بێت.
مير هنريك ساڵى رابردوو خانه‌نشين بوو، ده‌ستبه‌ردارى نازناوه‌كه‌ى بوو. له‌و كاته‌وه زۆر به كه‌مى به‌شدارى بۆنه ره‌سمييه‌كان ده‌كات و زۆربه‌ى كاتى له كێڵگه‌كه‌ى خۆى له فه‌ره‌نسا به‌سه‌ر ده‌بات، به‌ڵام هێشتا به ره‌سمى هاوسه‌رى شاژنه و له يه‌ك جيانهبوونهتهوه.
So he's going to insult the institution run by his wife for over 40 years all because his ego was hurt? What an unimaginable ass https://t.co/xcuvbVk1ib
— Royaltyspeaking (@Royal_talk) ٣ أغسطس، ٢٠١٧