ئايفۆنێكى نوێ به چه‌ندين تايبه‌تمه‌ندى ناوازه ده‌كه‌وێته بازار و گالاكسى نۆت 8يش كێبڕكێى ده‌كات
مانگى ئه‌يلوول بۆ ئه‌پڵ مانگێكى تايبه‌ته
K24 – هه‌ولێر:
رۆژ له دواى رۆژ زانيارى زياتر له باره‌ى ديزاينى مۆبايلهكانى داهاتوو ئاشكرا ده‌بێت.
كۆمپانياى ئه‌پڵ ئاشكرايكردووه، كه ديزاينى نوێى ئايفۆن ده‌خاته بازاره‌وه و هاوكات كۆمپانياى سامسۆنگيش گالاكسى نۆت 8 كه نوێترين ڤێرژنى به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌و كۆمپانيايهيه ده‌خاته بازاراوه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت مانگى داهاتوو ئايفۆنه نوێيه‌كه بكه‌وێته به‌ر ده‌ست به‌كارهێنه‌رانى.
مانگى ئه‌يلوول بۆ ئه‌پڵ مانگێكى تايبه‌ته، چونكه ئه‌مساڵ 10ساڵ به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى يه‌كه‌م جۆرى ئايفۆن تێده‌په‌ڕێت.
هاوكات كۆمپانياى سامسۆنگيش بڕياريداوه له 23ى ئاب/ ئۆگستدا تايبهتمهندييهكانى گالاكسى نۆت 8 ئاشكرا بكات.
سايتى فۆربس بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئايفۆنه نوێيه‌كه شاشه‌ى به ته‌كنۆلۆژياى ئوليد كارده‌كات و له‌و په‌ڕى ديقه‌ت و روونيدايه و چوارچێوه‌كه‌ى ده‌نووشتێته‌وه و تايبهتمهندييهكى نه‌رمى هه‌يه و ده‌توانرێت به بێته‌ل بارگاوى بكرێته‌وه. كامێراى پێشه‌وه‌شى تايبهتمهندييهكى بۆ زياد كراوه، كه به هۆيه‌وه مۆبايله‌كه خاوه‌نى راسته‌قينه‌ى خۆى ده‌ناسێته‌وه و خزمه‌تگوزارييه‌كانى مۆبايله‌كه‌ى بۆ به‌رده‌ست ده‌كات.
هه‌رچه‌نده ئه‌م تايبهتمهندييانه بۆ ئايفۆن تازه‌ن، به‌ڵام له زۆر جۆرى مۆبايلى ئهندرۆيددا ماوه‌يه‌كى زۆره به‌رده‌ستن و ئه‌مه‌ش وايكردووه، كۆمپانياكه شوێن پێشكه‌وتنه‌كان بكه‌وێت له برى ئه‌وه‌ى پێشه‌نگى پێشكه‌وتنه‌كان بێت.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، كه سيستمى چاره‌سه‌ركردنى داتاكانى ئايفۆن پێشخراوه و ڤێرژنى 11ى سيستمى ئاى ئۆ ئێسى تێدا به‌كارهێنراوه و رووكارهكهشى ئاسانه بۆ به‌كارهێنان و چاوه‌ڕێده‌كرێت له ژێر ناوى ئايفۆن 8 يان 7 ئێسدا بخرێته بازاره‌وه.
پێشبينيدهكرێت تايبهتمهندييهكانى ديكه‌ى ئايفۆنهكه ئه‌مانه بن: شاشه‌ى زۆر ته‌نك بێت و سيستمى كاركردنى به‌سترابێته‌وه به تۆڕه‌كانى نه‌وه‌ى چواره‌مى په‌يوه‌ندييه‌كان به خێرايى 450 ميگابايت له چركه‌يه‌كدا.
پرۆگرامسازان شيكاريان بۆ سيستمى كاركردنى ئامێرى هۆم بود و ئاى ئۆ ئێس كردووه، كه هه‌مان سيستمى كاركردنى تايبه‌ت به ئايفۆنن و بۆيان ده‌ركه‌وتووه، سيستمه نوێيه‌كه هاوكاره بۆ تايبه‌تمه‌ندى كرته كردن له‌سه‌ر شاشه بۆ ئه‌وه‌ى كار بكات و لابردنى دوگمه‌ى سه‌ره‌كى شاشه و ته‌نانه‌ت شووشه‌ى شاشه‌كه لايه‌كانى په‌يكه‌رى مۆبايله‌كه داده‌پۆشێت.
پرۆگرامسازه‌كان تێبينى ئه‌وه‌شيان كردووه، سيستمى تاقيكردنه‌وه‌ى ئه‌پل له ئينته‌رنێت هه‌ڵه بووه و دواتر راگيراوه و تايبه‌تمه‌ندى ناسينه‌وه‌ى رووخسارى به‌كارهێنه‌رى بۆ زيادكراوه و مۆبايله‌كه ئه‌وه‌ش ده‌زانێت كه به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ى سه‌رقاڵه يان سه‌يرى ده‌كات و سيستمى ئاگاداركردنه‌وه دهنگييهكانى ده‌وه‌ستێت كاتێك به‌كارهێنه‌ر سه‌يرى شاشه‌ى كرد و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌زانێت ئايا به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ى خه‌نده‌ى له‌سه‌ر لێوه يان بێزاره و ده‌مى كراوه‌ته‌وه يان داخراوه. ته‌نانه‌ت له تاريكيشيدا كار ده‌كات و خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌ناسێته‌وه و يه‌كێك له تايبهتمهندييهكانى ديكه‌شى ئه‌وه‌يه له كاتى وه‌رزشكردندا زانيارى له باره‌ى سووتانى گهرمۆكهكانى جه‌سته ده‌خاته‌ڕوو.
پێشتريش ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرابوويه‌وه، كه ڤێرژنه نوێيه‌كه‌ى ئه‌پڵ ده‌توانرێت له رێى بێته‌له‌وه بارگاوى بكرێته‌وه.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به مۆبايلى گالاكسى نۆت 8، زۆرێك له شاره‌زايان له‌و بڕوايه‌دان، ئه‌ويش شاشه‌كه‌ى به‌سه‌ر لێواره‌كانى مۆبايلهكهدا چه‌ماونه‌ته‌وه و دوو كامێراى پشته‌وه‌ى هه‌يه و پاترييهكهى قه‌باره‌ى بچووكه به به‌راورد له‌گه‌ڵ گهلاكسى نۆت 7 و پێشبينى ده‌كرێت نرخى بگاته هه‌زار دۆلارى ئه‌مريكى و خاوه‌نى ده‌ناسێته‌وه و ميمۆرى 6 گێگابايت و ده‌توانرێت له رێى كارتى مايكرۆ ئێس دييهوه، تواناى خه‌زنكردنى بۆ 64 مێگابايت زياد بكرێت. كامێراكانى پشته‌وه‌ى ديقهيان 12 و 8 مێگاپێكسلن و به سيستمى ئه‌ندرۆيد 7.0 نۆگا كار ده‌كات و به‌رگرى له هه‌مبه‌ر ئاو و ته‌پوتۆزدا بكات و پاترييهكهى تواناى بهخشينى 3000 ملى ئه‌مپێره له كاتژمێرێكدا و زۆر به خێرايى پڕ شه‌حن ده‌بێته‌وه.