به ڤيديۆ.. گه‌نجه جاڵجاڵۆكهييهكه له مه‌كسيك ده‌ستگيركرا
هيچ رێككارێكى خۆپارێزى نه‌گرتووه‌ته به‌ر
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منييه‌كانى مه‌كسيك ئه‌و هاووڵاتييه رووسهيان ده‌ستگيركرد، كه به بێ له‌به‌رچاوگرتنى هيچ جۆره رێوشوێنێكى سه‌لامه‌تى وه‌ك جاڵجاڵۆكه به باڵه‌خانه‌يه‌كى هه‌وربڕدا هه‌ڵزنا بوو.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى مه‌كسيك ئه‌وه‌يان بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هاووڵاتييه رووسه ته‌مه‌نى 17 ساڵه و پێى ده‌وترێت پياوى جاڵجاڵۆكهيى.
كاتێك گه‌يشتووه‌ته سه‌ر بانى باڵه‌خانه‌كه، له‌وێ ژماره‌يه‌ك له هێزه ئه‌منييه‌كان چاوهڕێيان كردووه، دواى ده‌ستگيركردنى به هێليكۆپته‌ر گواستراوه‌ته‌وه بۆ بنكه‌ى ناوه‌ندى كۆچبه‌ران و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌يه له مه‌كسيك ده‌ربكرێت، به‌و پێيه‌ى ژيانى خۆى و كه‌سانى ديكه‌ى خستووه‌ته مهترسييهوه.
Joven comienza a escalar sin arnes de seguridad Torre de Nestle en Granadas pic.twitter.com/bPw5OBWY1S
— Gustavo García (@GustavoGarciaMX) ٣ أغسطس، ٢٠١٧