نه‌یمار: به پیكێ-م گوت ئه‌و وێنه‌یه بڵاونه‌كاته‌وه
نهێنی وێنه‌كه ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
نه‌یمار داسێلڤا، له یه‌كه‌م كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی خۆیدا، له پاریس سان جێرمان، وه‌ڵامی پرسیاری میدیاكانی دایه‌وه و هۆكاری رۆیشتنیشی له بارسێلۆنا روونكرده‌وه.
له باره‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌ی جیرارد پیكێی هاوڕێی بڵاویكردووه‌ته‌وه، نه‌یمار ئاشكرای ده‌كات، كاتێك له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له بارسێلۆنا پشوویان وه‌رگرتووه، وێنه‌كه‌یان گرتووه، به‌ڵام نه‌یمار به پێكێی گوتووه وێنه‌كه بڵاونه‌كاته‌وه.
دواتر به‌رگریكاره‌كه‌ی بارسێلۆنا وێنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ش نووسی: "ده‌مێنێته‌وه"، كه دواتر ئه‌وه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی مانه‌وه‌ی نه‌یمار له بارسێلۆنا له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه لێكدرایه‌وه.
ئه‌ستێره‌ی پێشووی بارسێلۆنا له باره‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ی پێكێ ده‌ڵێت: "به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه ویستی ئه‌وه ده‌ربڕێت كه حه‌ز ده‌كات له‌گه‌ڵیان بمێنمه‌وه و منیش رێز له‌و هه‌ڵوێسته‌ی ده‌گرم ".
سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی گوایه نه‌یمار به‌هۆی مێسی بارسێلۆنای جێهێشت، ده‌ڵێت: "به ته‌واوی ئه‌و قسه‌یه پێچه‌وانه‌یه، یاریكردن له‌گه‌ڵ مێسی دیارترین هۆكاری چوونم بوو بۆ بارسێلۆنا، مێسی له تۆپی پێدا نموونه‌ی باڵایه بۆ من".
یانه‌ی پاریس سان جێرمان له گرێبه‌ستێكی 222 ملیۆن یۆرۆیی، ئه‌و ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلییه‌ی له یانه‌ی بارسێلۆنا كڕیوه‌ته‌وه و نه‌یماریش مانه‌وه و رۆیشتن له هه‌ر یانه‌یه‌ك به مافی یاریزانان ده‌زانیت.