شاجوانه كورده‌كه‌ی عێراق له نازناوه‌كه‌ی بێبه‌ش ده‌كرێت
ره‌خنه‌ی توند له‌و بڕیاره ده‌گیرێت
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی شاجوانی عێراق، دووپاتی كردووه‌ته‌وه، ڤیان نووری سلێمانی، له نازناوی شاجوانی بۆ ساڵی 2017 بێبه‌ش ده‌كرێت و له‌و چالاكییانه‌ش دوورده‌خرێته‌وه، كه په‌یوه‌ندی به نازناوه‌كه‌یه‌وه هه‌یه.
هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ی رێكخراوه‌كه دوای ئه‌وه دێت، كه ئاشكرا بووه ڤیان نووری، هاوسه‌رگیری ئه‌نجامداوه، یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاجوانیش به گوێره‌ی رێسای رێكخراوه‌كه، نابێت ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ شاجوانی خۆی ده‌پاڵێوێت هاوسه‌رگیری كردبێت.
به گوێره‌ی رێكخه‌رانی رێوڕه‌سمی شاجوانی عێراق، له كاتی ناو تۆماركردن ڤیان نووری پێی راگه‌یاندوون، ئه‌و ته‌نها گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كه‌سێك كردووه به ناوی "تاڵب عه‌زیز" و گرێبه‌سته‌كه‌شی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و ئێستاش لێی جیابووه‌ته‌وه.

به‌و پێیه‌ش ڤیان نووری پێشێلی رێساكانی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كردبێت، ئه‌وا نازناوه‌كه‌ی لێده‌سه‌نرێته‌وه و كه‌سێكی دیكه وه‌كو شاجوان دیاری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو نوێنه‌ری عێراق به‌شداری له چالاكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكات.
ئه‌و بڕیاره‌ی رێكخراوه‌كه‌ش، ره‌خنه‌ی توندی به دوای خۆیدا هێناوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئه‌و كاره به ده‌ستوه‌ردان و یاری كردن به ئه‌نجام و ئامانجی كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی شاجوانان له وڵات وه‌سف ده‌كه‌ن, هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانیش پێیان وایه بڕیاره‌كه سیاسییه.
سه‌رچاوه: RT