عێراق بڕێك پاره‌ی بلۆككراوی گه‌ڕانده‌وه
حكوومەت كار بۆ لابردنی كۆت و بەندەكان دەكەن
K24 - ھەولێر
عێراق كار بۆ ئه‌وه ده‌كات له ته‌واوی كۆت و به‌ند و سزاكانی تایبه‌ت به به‌ندی حه‌وته‌می نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ده‌ربازی ببێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕێك پاره‌ی بلۆككراوی عێراقی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێر اق رایگه‌یاندووه، سه‌ركه‌وتووبوون له گێڕانه‌وه‌ی 131 ملیۆن دۆلاری بلۆككراوی به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك، له‌گه‌ڵ سووی به‌نكی شه‌ش ساڵ كه هاتبوونه سه‌ری.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ته‌واوی كۆت و به‌نده‌كانی تایبه‌ت به به‌ندی حه‌وته‌می نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر عێراق لاببرێن.