كەشناسی پێشبینیەكانی كەشوھەوای راگەیاند

نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراو ئاشكرا دەكرێت

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوھەوای 48 كاتژمێری بڵاوكردەوە.

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 46 و لە سلێمانی و دھۆك 42 پلە و لە كەركووكیش 46 پلەی سەدی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی پلەكانی گەرما لە سبەی ئاشكرای كردووە سبەی وەك ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما 46 دەبێت، بەڵام لە سلێمانی و دھۆك دوو پلەی دیكە بەرزدەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرما 44 دەبێ، لە كەركووكیش بەرزترین پلەی گەرمی 47 پلە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی

كەشناسی نزمترین پلەی گەرمای تۆمار كراوی ئەمڕۆ بڵاودەكاتەوە و بە گوێرەی راپۆرتی كەشناسی نزمترین پلەی گەرما لە كانی ماسی سنووری پاریزگای دھۆك تۆماركراوە كە نزمترین پلەی گەرما 20 پلەی سەدیە.

نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراو
نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراو