به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێز ده‌یسه‌لمێنێت كریستیانۆ له ریال مه‌درید ده‌ڕوات
ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی نێیمار ئه‌زموونێكی دیكه تاقی بكاته‌وه
میدیاكانی بریتانیا چه‌ندان زانیاریان ده‌ستكه‌وتووه كه كریستیانۆ ده‌یه‌وێت له ئیسپانیا بڕوات و بۆ یاریكردن بگه‌ڕێته‌وه پرێمه‌رلیگ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5 ئابی 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ له كاتی دادگاییكردنه‌كه‌ی توڕه‌بوونی خۆی له دژی مامه‌ڵه‌ی حكوومه‌تی ئیسپانیا ده‌ربڕیوه.
هه‌مان سه‌رچاوه، لێدوانی دادوه‌رێكی ئیسپانی بڵاو كرده‌وه كه له رۆژی دادگاییكردنه‌كه‌ی كریستیانۆ ئاماده‌بووه، تێیدا زانیاری ئه‌وه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه رۆناڵدۆ رایگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بریتانیا و ئه‌وه‌یشی گوتووه: هه‌رگیز له ئینگلاند تووشی كێشه نه‌بووه، به‌ڵام له ئیسپانیا رووبه‌ڕووی زۆرترین گرفتی نه‌خوازراو بۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ بۆ پرێمه‌رلیگ بۆته پرس و باسی گه‌رمی زۆرینه‌ی میدیاكانی ئه‌ورووپا، هه‌موویان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه كریستیانۆ ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی نێیمار ئه‌زموونێكی نوێ تاقی بكاته‌وه، چونكه ئه‌و هه‌موو شتێكی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه بردۆته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له هاوینی 2009 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه روویكرده ریال مه‌درید، له ئێستاشدا به تۆمه‌تی خۆدزینه‌وه له باجدان تاوانبار كراوه، ئه‌گه‌ر تا 11ـی ئه‌م مانگه ئه‌ستۆپاكی خۆی نه‌سه‌لمێنێت ره‌نگه به‌هۆی كه‌لـله‌ڕه‌قییه‌كه‌ی زیندانی بكرێت، چونكه كریستیانۆ تا ئێستا پێداگیری ده‌كات كه به ته‌واوه‌تی باجی خۆی داوه‌ته حكوومه‌تی ئیسپانیا.