پاڵەوانێک بههۆكارێكی سهیر سکاڵا تۆمار دەکات
سکاڵا لەسەر خاوەنی یاریگای ئۆڵمپی لە شاری ئهسینا
کۆستاس فیلیبیدیسی یۆنانی و پاڵەوانی جیھان لە بەرزەباز، بڕیاریدا سکاڵا لەسەر خاوەنی یاریگای ئۆڵمپی لە شاری ئەسینا تۆمار بکات و داوای 530 ھەزار یۆرۆ دەکات بەھۆی ئەوەی لە کاتی مەشقکرندا بەھۆی چاڵێکی بچووکەوە تووشی پێکان بووە.
ئەو پاڵەوانە تەمەن 30 ساڵییە کە مەدالیای زێڕی لە پاڵەوانیەتی جیھان لە ساڵی 2014 لە نێو ھۆڵ بەدەستھێنا، لە کاتی مەشق کردندا لە 19ـی حوزەیرانی رابروو لە قاچی چەپدا تووشی پێکان ھات بەھۆی بوونی چاڵێکی بچووک لە نێو یاریگا.
پارێزەر فاسیلیس خیرداریس دەڵێت: فیلیبیدیس بەھۆی ئەو چاڵە بچووکەوە تووشی پێکان ھات و ماوەیەک لە پێشبڕکێیەکان دابڕا، بەھۆیەوە نەیتوانی بەشداری لە 3 پاڵەوانیەتی گرینگی جیھانی بکات و دەرفەتی بەدەستھێنانی چەندین دەستکەوتی لەدەستدا.
ھەروەھا دەشڵێت: یاریزانەکە و دیمیتریس کیتیاسی راھێنەر چەندین جار کارمەندانی یاریگاکەیان لە مەترسی ئەو چاڵە ئاگادار کردۆتەوە، بەڵام کەس گوێیان پێنەداوە و فەرامۆشیان کردووە.
بۆیە ئێستە ئەو یاریزانە داوای یاسایی تۆمار کردووە و داوای 530 ھەزار یۆرۆ دەکات.
مەسعوود حەسەن