بارسێلۆنا له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گواستنه‌وه‌ی كۆتینهۆ راده‌گه‌یه‌نێت
بارسێلۆنا له دوای گواستنه‌وه‌ی كۆتینهۆ، سووپرایزێكی دیكه‌ی بۆ هانده‌رانی هه‌یه
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوو فلیپی كۆتینهۆ به فه‌رمی به یاریزانی نوێی بارسێلۆنا ده‌ناسێندرێت و پاوڵۆ دیبالاش نزیكبۆته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5 ئابی 2017، پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا به 100 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ فلیپی كۆتینهۆی یاریزانی لیڤه‌رپوول رێككه‌وتووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، مارسیلۆ بیشله‌ر رۆژنامه‌نووسی ناسراوی به‌رازیل كه پێشتر یه‌كه‌م كه‌س بوو كه هه‌واڵی رۆیشتنی نێیماری بۆ پاریس سانجێرمان راگه‌یاند، له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ كۆتینهۆ گه‌یشته رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، هه‌موو شتێك كۆتایی هاتووه و بارسێلۆنا له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ جیولیانۆ بێرتۆلۆتچی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كۆتینهۆ له‌سه‌ر هه‌موو خاڵه‌كان رێككه‌وتوون ته‌نیا كێشه‌كه كاته و له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه بۆ بارسا راده‌گه‌یه‌ندرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بارسێلۆنا چه‌ندان هه‌نگاوی خێرا و گه‌وره‌ی به ئاراسته‌ی پاوڵۆ دیبالا ناوه و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ش وه‌ك بۆمبێك میدیاكان بهه‌ژێنێت.
بارسێلۆنا له دوای رۆیشتنی نێیمار دا سیلڤا بۆ پاریس سانجێرمان، كه‌وتۆته ژێر فشارێكی گه‌وره‌ی میدیایی و هانده‌رانی، بۆیه به خێرایی به گواستنه‌وه‌ی دیبالا و كۆتینهۆ بارودۆخی یانه‌كه به‌ره‌و سه‌قامگیری و جێگیری بباته‌وه.
