ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه ده‌كات
له عێراق و سووريا راوه‌دووى تيرۆريستانى په‌كه‌كه ده‌نێين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يى هه‌يه ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى سوپا له ناوچه‌كانى باكوورى سووريا فراوان بكات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ى ئاب/ ئۆگستى 2017، سه‌رۆكى توركيا له وته‌يه‌كدا گوتى: ئێمه ئاماده‌ين به هۆى ئۆپراسيۆنى (قه‌ڵغانى فورات)ـه‌وه، خه‌نجه‌رى خۆمان له دڵى تيرۆر له سووريا بچه‌قێنين.
گوتيشى: ده‌كرێت سنوور و مه‌وداى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانمان فراوان بكه‌ين و له داهاتوويه‌كى نزيكدا هه‌نگاوى نوێ و گرنگ له باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه ده‌نێين.
ئه‌ردۆغان گوتيشى: توركيا له هه‌موو رووه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووى هێرش بووه‌ته‌وه. به تايبه‌تى له كاتێكدا هه‌وڵه‌كانى درووستكردنى ده‌وڵه‌تێكى تيرۆريستى له باشوورى سنوورى توركيا هێشتا به‌رده‌وامن.
ئه‌وه‌شى گوت: زۆر لايه‌ن ده‌يانه‌وێت له رێى رێكخستنى پارتى كرێكارانى كوردستانى تيرۆريسته‌وه، كه به‌رده‌وام ناوى خۆى ده‌گۆڕێت، گه‌مارۆى توركيا بده‌ن و به‌م نزيكانه زاڵ ده‌بين به‌سه‌ر ئه‌و رێكخستنه‌دا له توركيا و هه‌وڵه‌كانيشمان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ راوه‌دوونانيان له سووريا و عێراقدا.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا توركيا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازى له دژى هێزه كوردييه‌كان له باكوورى سووريا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ناوى لێده‌نێن (شمشێرى فورات).
توركيا له مانگى ئازار/ مارسى رابردوودا رايگه‌ياند، هه‌موو ئامانجه‌كانى له‌شكركێشى قه‌ڵغانى فورات به‌ديهاتوون، كه تايبه‌ت بوو به دابينكردنى ئاسايشى سنوور و ئامانجى ئۆپراسيۆنى شمشێرى فورات راسته‌وخۆ لێدانى گورزه له تيرۆريستان.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم