عێراق: وڵاتانی كه‌نداو داوای قه‌رزی خه‌یاڵی ده‌كه‌ن
"داوای قه‌رزی بێ به‌ڵگه ده‌كه‌ن"
K24 - ھەولێر
عێراق ره‌تیكرده‌وه وڵاتانی كه‌نداو هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان پێشكه‌ش كردبێ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ن كه گوایه 41 ملیار دۆلاریان لای عێراقه و رایگه‌یاند، ژماره‌كان خه‌یاڵیین.
له‌وباره‌یه‌وه، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، وڵاتانی كه‌نداو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه 41 ملیار دۆلار پاره‌یان لای عێراقه كه‌چی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و قه‌رزانه پێشكه‌ش نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی داواشی ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی به جه‌نگی عێراق و ئێرانه‌وه هه‌یه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، له گفتوگۆدان له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو بۆ داخستنی دۆسیه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه وڵاتانی كه‌نداو داوای ده‌كه‌ن.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، ئاشكرایكردووه كه قه‌ره‌بووی جه‌نگی كوێت هێشتا له‌سه‌ر عێراق ماوه كه بڕه‌كه‌ی 4 ملیار و 600 ملیۆن دۆلاره و 5% پاره‌ی نه‌وتی عێراق ده‌بڕدرێت و ده‌درێته كوێت.