"بارسێلۆنا پلانێكی بۆ تۆڵه كردنه‌وه له پاریس سانجێرمان داڕشتووه"
بەڕێوەبەری کارەکانی دراکسلێر له بارسێلۆنا بینراوه
بارسێلۆنا دەیەوێت تۆڵەی خۆی لە پاریس سانجێرمان بکاتەوە و بەنیازە جولیان دراکسلێر بباتە ریزەکانی.
رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانیا له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6 ئابی 2017 وێنەیەکی بەڕێوەبەری کارەکانی دراکسلێری لە بارسێلۆنا بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، بەڕێوەبەری کارەکانی دراکسلێر بە چوونی بۆ بارسێلۆنا گومانی خستووەتە سەر داهاتووی یاریزانە ئەڵمانییەکە و لەوانەیە بارسێلۆنا بیەوێت بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە تۆڵەی خۆی لە پاریس سانجێرمان بکاتەوە، کە هەفتەی رابردوو پاریس سانجێرمان بەرامبەر ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی نێیماری لەگەڵ بارسێلۆنا هەڵوەشاندەوە و گواستییەوە ریزەکانی یانەکەی.
نرخی دراکسلێر لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ دەخەملێنرێت، کە وەرزی رابردوو کە ٣٩ یاری ١٠ گۆڵی بۆ یانە فڕەنسییەکە تۆمارکرد.
جۆلیان دراكسلێری 23 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی شالكێ ده‌ركه‌وت، دواتر روویكرده یانه‌ی ڤۆڵفسبورگ و دوو وه‌رزی سه‌ركه‌وتووی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه تێپه‌ڕ كرد، وه‌رزی رابردووش یه‌كه‌مین ئه‌زموونی وه‌ك یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له لیگ وه‌نی فره‌نسا تاقی كرده‌وه، له هاوینی ئه‌مساڵیش وه‌ك كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئه‌ڵمانیا جامی یۆرۆی 2017ـی بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.