گروپێكی فرۆشتنی كچان ئاشكرا ده‌بێت
دۆسیه ره‌شه‌كه‌ی مردنی ره‌ش ئاشكرا بوو
K24 - هه‌ولێر:
د رۆژێك پۆلیسی ئیتالی، رووداوی رفاندنی نمایشكارێكی جلوبه‌رگی بریتانیان ئاشكرا كرد، كه ته‌مه‌نی 20 ساڵانه و دوای هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی به بوونی وێنه‌گرتن، بێهۆشیان كردووه‌و له ناو جانتایه‌كدا شاردوویانه‌ته‌وه‌و رفاندوویانه، بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌زادخانه‌ی "كۆیله‌ی سێكسی" له لایه‌ن گرووپێكی تاوانباری ئیتالی بخرێته مه‌زاده‌وه كه به گرووپی "مردنی ره‌ش" ناسراون.

دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی ئیتالی گومانلێكراوێكی به‌هۆی تێوه‌گلان له رفاندنی نمایشكاره بریتانییه‌كه له رۆژی 17/7/2017 ده‌ستگیر كرد، به‌ڵام رۆژی 5/8/2017 په‌رده له‌سه‌ر رووداوه‌كه هه‌ڵماڵراو ئه‌وه‌ی له ژێر به‌ڕه‌دا بوو هینرایه سه‌ر به‌ڕه. چونكه پۆلیس ورده‌كاریی چۆنییه‌تی بێهۆشكردن و به‌ستنه‌وه‌و باركردنی ئه‌و كچه‌ی له ئۆتۆمبێل له شاری میلان راگه‌یاند، كه له‌وێشه‌وه بردوویانه بۆ كێڵگه‌یه‌كی شاری تۆرینۆ و ماوه‌ی شه‌ش رۆژ له‌و شوێنه هێشتوویانه‌ته‌وه.

پاشان گرووپی مردنی ره‌ش كچه‌كه‌یان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ شاری میلان و پییان گوتووه هه‌ر قسه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بكات و پۆلیس ئاگادار بكاته‌وه و به شێوه‌ی خراپ قسه بكات ده‌یكوژن.

پۆلیسی ئیتالی ده‌ڵێت "ئه‌و نمایشكاره بریتانییه ته‌مه‌نی 20 ساڵانه و پاش ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی وێنه‌گرتنی وه‌رگرتووه، چووه‌ته بازاڕێكی چۆڵی نزیك وێستگه‌ی ناوه‌ندی میلانۆ، به‌ڵام له‌وێ به ماده‌ی "كیتامین" بێهۆش كراوه‌و ده‌ستیان به‌ستووه‌ته‌وه‌و خستوویانه‌ته جانتایه‌كه‌وه".

له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پۆلیسی شاری میلانۆ رایگه‌یاند "لۆكاش هێربا، كه له پۆڵۆنیا له دایك بووه‌و ته‌مه‌نی 30 سڵانه، تۆمه‌تی فرۆشتنی ئه‌و كچه نمایشكاره‌ی دراوه‌ته پاڵ، چونكه ویستوویه‌تی له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه به 300 هه‌زار یۆرۆ (353 هه‌زار دۆلار) بیفرۆشێت".
كاتێكیش پۆلیس ده‌ستگیری كردووه، به‌ڵگه‌ی زۆری فرۆشتنی ئافره‌تانی له لابووه كه له رێگه‌ی مه‌زادی ئاشكرا له تۆڕێكی ئه‌لیكترۆنی نهینییه‌وه گرووپی مردنی ره‌ش فرۆشتوویانن.