زۆرترین ناپاكی هاوسه‌رگیری له‌م وڵاته‌ی ئه‌وروپا تۆمار كراوه
كه‌مترین پابه‌ندییان به به‌ڵێنی هاوسه‌رگیری هه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
ناپاكی هاوسه‌رگیری، به رێژه‌یه‌ك له هه‌موو شوێنێك و وڵاتێكی جیهان هه‌یه و به گشتی به كارێكی نه‌شیاو و نه‌گونجاو، له رووانگه‌ی هه‌موو ئایین و بیروباوه‌ڕه‌كانه‌وه سه‌یر ده‌كرێت.
توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی ده‌ریخستووه، هاوسه‌ران له دانیمارك، كه‌مترین پابه‌ندییان به به‌ڵێنی هاوسه‌رگیرییه‌وه هه‌یه و رێژه‌كه‌ش له چاو وڵاتانی دیكه به‌رزه.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی سه‌نته‌ری "Dr Felix"ی به‌ریتانی تایبه‌تمه‌ند، كه توێژینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوده‌كاته‌وه، روونیكردووه‌ته‌وه، وڵاتانی سكاندیناڤی زۆرترین رێژه‌ی ناپاكی هاوسه‌رگیری لێ تۆمار ده‌كرێت.
سه‌نته‌ره‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، توێژه‌ران له رێگه‌ی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كانییان، به به‌كارهێنانی میتۆدی زانستی و سه‌رنجدان له هه‌ڵسووكه‌وتی سێكسی هاوسه‌ران كه ماوه‌ی سێ مانگی خایاندووه، ئه‌و ئه‌نجامه‌یان ده‌ستكه‌وتووه.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ش 46%ی پیاوانی دانیمارك، دانییان به‌وه‌دا ناوه، په‌یوه‌ندی سێكسییان له ده‌ره‌وه‌ی خێزان هه‌بووه، له كاتێك ئه‌و رێژه‌یه بۆ وڵاتێكی وه‌كو دانیمارك كه رێژه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 5 ملیۆنه، ده‌كاته نزیكه‌ی دوو ملیۆن.
وڵاتی نه‌رویجیش له ریزبه‌ندی دووه‌م دێت له توێژینه‌وه‌كه به رێژه‌ی 41% و ئایسلاند پله‌ی سێیه‌مه به رێژه‌ی 39%، فینلاندیش به رێژه‌ی 36% ریزبه‌ندی چواره‌می گرتووه.
وه‌ك له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، له وڵاتانی سكاندیناڤی، له هه‌ر 10 پیاو، 4یان ناپاكی هاوسه‌رێتیان له خێزانه‌كانییان كردووه.