له هۆڵه‌ندا پۆليس دزێكى سه‌يرى ده‌ستگيركرد
دوو ستوونى كاره‌باى ده‌گواسته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى هۆڵه‌ندا كه‌سێكى ده‌ستگيركرد، كه له ناوچه‌ى ليليستادى ناوه‌ڕاستى هۆڵه‌ندا به ئۆتۆمبێلێك دوو ستوونى كاره‌باى ده‌گواسته‌وه و به تۆمه‌تى دزينى ئه‌و ستونانه لێكۆڵينه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
به گوێره‌ى زانياريى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى هۆڵه‌ندا ئه‌و كه‌سه پێشينهى له باره‌ى ياسا شكێنى هه‌بووه و چه‌ندين سه‌رپێچى هاتوچۆى ئه‌نجامداوه.
پۆليسى هۆڵه‌ندا وێنه‌ى بردنى ئه‌و ستوونانه‌ى كاره‌باى له لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه.
پۆليس ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، مه‌زنده ده‌كرێت ئه‌و ستوونانه له شارى ئهلميرهى كه‌رتى فليفۆلاند دزرابن.
پۆليس زانيارى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، شوفێره‌كه له 2016ه‌وه مۆڵه‌تى لێخوڕينى به‌سه‌ر چووه و له كاتى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و ستوونانهدا مه‌ست بووه.
وێڕاى تۆمه‌ته‌كانى دزينى ستوونى كاره‌با، لێخوڕين به مه‌ستى، سه‌رپێچيكردنى ياساكانى هاتوچۆ، تۆمه‌تى ئه‌وه‌شى دراوه‌ته پاڵ كه هاوكار نه‌بووه بۆ لێكۆڵينه‌وه له‌گه‌ڵ پۆليسدا.