حكوومه‌ت 90 رۆژ مۆڵه‌تی دایه كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت
له‌دوای ئه‌و وادە رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر
K24 - ھەولێر
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 90 رۆژ مۆڵه‌ت ده‌داته كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت تاوه‌كو باجه‌كانیان بده‌ن و له‌دوای ئه‌و به‌رواره‌وه، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر.
له‌وباره‌یه‌وه، هاورێ به‌ختیار جه‌میل، بەڕێوەبەری تەكنەلۆژیای زانیاری لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی باجەكان به كوردستان24 راگه‌یاند: "ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پیشنیازێكی په‌سه‌ند كردووه كه له رۆژی 1 ئابه‌وه بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبەت، هه‌موو ئه‌و باجانه‌ی له‌سه‌ریانه ده‌توانن بیده‌ن به‌بێ هیچ سزا و سوویه‌ك".
به گوێره‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌دوای ئه‌و 90 رۆژه‌وه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باجه‌كان به مافی خۆی ده‌زانێت، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه بگرێته‌به‌ر، كه باجیان نه‌داوه و ده‌كرێت ده‌ستبه‌سه‌ر موڵكه‌كانیاندا بگیرێت، یان قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنیان له‌سه‌ر دابنرێ یاخود سزا بدرێن.