عێراق 50 ھەزار تۆن گەنم لە ئوسترالیا ھاوردە دەكات
گەنمی ھەرێمی كوردستان ناكڕێت و بە نرخی گرانتر لە وڵاتان دەكڕێ
K24 - ھەولێر
بازرگانانی ئەوروپی بە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزیان رایاگەیاند، ئەنجوومەنی دانەوێڵەی عێراق بڕی 50 ھەزار تۆن گەنمی لە ئوسترالیا كڕیووە.
بازرگانەكانی دانەوێڵەی ئەوروپا ئاشكرایان كرد، لە پێشاندانێكدا كە ھەفتەی رابردوو لەبازارەكاندا بەڕێوەچوو عێراق بڕی 50 ھەزار تۆن گەنمی ئوسترالی كڕی و بڕی ھەر تەنێكیش بە 312 دۆلار خەملێندراو بەكرێی باركردنیشەوە كە دەگاتە بەندەرەكانی عێراق.
پێشیتریش حكوومەتی عێراق رایگەیاندبوو، بۆ دابینكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی ھاووڵاتیان پێویستیان بە ھاوردەكردنی گەنمی زیاترە، بۆ ئەم مەبەستەش داوای لە ئەمریكا و كەندا و ئوسترالیا كردووە، ئەمە لەكاتێكدایە عێراق ئامادەیە نییە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی، گەنمی ھەرێمی كوردستان بكڕێتەوە.