ژنێك لەكاتی وەرگرتنی مووچە گیانی لەدەستدا
راپۆرتی پزیشكی ھۆكاری گیان لەدەستدانی روون دەكاتەوە
K24 - گەرمیان
پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ژنێك لە قەزای كەلار لە كاتی وەرگرتنی مووچە لە نێو بانك گیانی لە دەستدا".
ھەر سەبارەت بە گیان لەدەستدانی ئەو ژنە راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆسێشەمە لەنێو بانکی کەلار ژنێك بە ناوی (حەمدیە سدیق ئەحمەد) لەدایبکووی 1945 دانیشتووی ناحییەی باوەنوور گیانی لەدەستدا بە وتەی کوڕی ناوبراو دایکی نەخۆشی شەکرەو زەختی لەگەڵ بوەو بە مەبەستی وەرگرتنی مووچە سەردانی بەنکی کەلاری کردووە".
ھەروەھا لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "دوای رەوانەکردنی تەرمی ناوبراو بۆ پزیشکی دادوەری کەلار بە مەبەستی توێکاری، بەپێی راپۆرتی پزیشك ئەو ژنە بەهۆی نەخۆشیکەیەوە گیانی لەدەستداوە".

