ناوی ئه‌ندامانی شاندی باڵای ریفراندۆم بۆ به‌غدا دیاریكرا

پرسی ریفراندۆم لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی عێراق تاوتوێ دەكەن

K24 - ھەولێر

به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌ندامانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا دیاركراوه‌ و بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه‌.

كوردستان24 زانیوویه‌تی كه‌ شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بریتین له‌ هه‌ریه‌ك له‌ فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د. رۆژ نوری شاوەیس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، د.محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو، ڤیان دەخیل نوێنه‌ری كوردانی ئێزدی، رۆمیۆ هه‌كاری نوێنه‌ری كرستیان و ماجید بازرگان نوێنه‌ری توركمان.