حكوومەتی ھەرێم زیاتر لە 39 ملیۆن دۆلاری كۆمپانیایەك دەداتەوە
ئەو بڕە پارەیە لەبەرامبەر ئەو كارە دراوەتە كۆمپانیاكە
K24 - ھەولێر
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، برێكی دیكه پاره‌ی له شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویجی خه‌رجكردووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی، پێگه‌ی ئه‌پستریم ئۆنلایین، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 39 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلاری له شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویجی داوه.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، ئه‌و بڕه پاره له بری ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كێڵگه‌كانی تاوكێ و ته‌قته‌قه له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌وه، به‌جۆرێك 33 ملیۆن و 210 هه‌زار دۆلاری پاره‌كه قەرزی نوێیه و 6 ملیۆن و 390 هه‌زار دۆلاری قه‌رزی كۆنه.