گۆڕان دژى رابون مه‌عروف هاته‌ده‌نگ
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دژايه‌تى خۆى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان راگه‌ياندووه
K24 – هه‌ولێر:
فراكسيۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان خۆى له هه‌ڵوێست و لێدوانه‌كانى په‌رله‌مانتارى فراكسيۆنه‌كه رابون مه‌عروف بێبه‌رى ده‌كات.
له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا، كه فراكسيۆنه‌كه ده‌ريكردووه، هاتووه: ماوەیەكە پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان كاك رابون مەعروف، ھەندێك جموجۆڵی سیاسی دەكات پێچەوانەی سیاسەتی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت، دوێنێ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان به‌شدارى له كه‌مپينێكدا كرد، كه شاسوار عه‌بدولواحيد خاوه‌نى كۆمپانياى ناليا رايگه‌ياندووه، بۆ دژايه‌تيكردنى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "ئێمە لە فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنین; كە ئەم ھەڵسوكەوتانەی ناوبراو ھیچ پەیوەندییەكی بە سیاسەتی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕانەوە نیە، سەرپێچی كردووە لە سیاسەتی فراكسیۆن، ھەموو ئەو قسانەشی كە كردی و بۆ لەمەودواش دەیكات، گوزارشت لە رای فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان ناكات و رای خۆیەتی".
هه‌روه‌ها هاتووه: "راو ھەڵوێستی فراكسیۆنی گۆڕان لە پرسە سیاسیەكان بە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆییشەوە، لە بەیاننامەو بەلاغە فەرمییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان رادەگەیەنرێت".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان ئه‌نجاميدا، مه‌لا به‌ختيار لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان رايگه‌ياند، هيچ لايه‌نێك دژى ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان نييه به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلاميشه‌وه.
رابوون مه‌عروف په‌رله‌مانتارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه. ناوى ته‌واوى ساڵح مه‌عروفه كه پێشتر ناسراو بووه به ساڵح گلێنه و ده‌رچووى كۆليجى به‌ڕێوبردن و ئابوورييه. كاتى خۆى ئه‌ندامى حزبى كۆمه‌نيستى كرێكارى و ره‌وتى كۆمه‌نيست بووه و بڵاوكراوه‌يه‌كى به ناوى بڵێسه بۆ پڕوپاگه‌نده كردن بۆ بير‌ى كۆمه‌نيستى ده‌ركردووه.
له ساڵى 1998 رووى له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان كردووه و دواتر وازى له حزبى كۆمه‌نيست هێناوه و بووه كه‌سێكى باوه‌ڕدارى ئيسلامى.
له دوايين ده‌ركه‌وتنيدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌گه‌ڵ گرووپێكدا له شارى سلێمانى درووشمى نه‌خێرى له دژى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان به‌رزكرده‌وه و وتارى ده‌ستپێكى كه‌مپينه‌كه‌ى بۆ دژايه‌تى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان خوێنده‌وه.
ناوبراو به يه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانى گۆڕان هه‌ژمار ده‌كرێت، كه به‌رده‌وام له رێى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنه‌وه به زمانى زبر بۆچوونه‌كانى ده‌رده‌بڕێت.