ده‌رگای هاوردەكردنی گه‌نم و جۆی دەكرێتەوە
رێنمایی نوێ بڵاودەكرێتەوە
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان، رێنمایی نوێ بۆ هاورده‌كردنی گه‌نم و جۆ به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌رگای هاوردنی ئه‌و دوو جۆره خۆراكه‌شی كرده‌وه.
به گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان كه واژووی وه‌زیری كشتوكاڵ، عه‌بدولستار مه‌جیدی له‌سه‌ره، له مڕۆوه تاوه‌كو 1 مانگی تشرینی دووه‌م، ده‌رگانی هاوردنی گه‌نم و جۆ به گوێره‌ی چه‌ند رێنماییه‌ك كراوه‌یه.
به‌پێی رێنماییه‌كان، هاوردنی هه‌موو جۆره‌كانی گه‌نم و جۆ، به گوێره‌ی نوسراوی فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی پارێزگاكه ده‌بێت ئه‌ویش له‌سه‌ر نه‌مای پێویستی ناوخۆیی.
له‌باره‌ی هاوردنی گه‌نمی بنهتۆشهوه، دواتر رێنمایی پێویست له‌و باره‌یه‌وه ده‌رده‌كرێت.