ساڵح موسلیم: بە توندترین شێوە وەڵامی تورکیا دەدەینەوە

"ئەگەر توركیا ھێرش بكاتە سەر عەفرین تووشی شكستی گەورە دەبێتەوە"

K24 - ھەولێر

ھاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) وەڵامی سەرۆك كۆماری توركیا دەداتەوە و  دەڵێت: "ئەگەر توركیا ھێرش بكاتە سەر عەفرین ئەوا تووشی شكستێكی گەورە دەبێتەوە".

ساڵح موسلیم، ھاوسەرۆكی پەیەدە بە رۆژنامەیەكی نزیك لە پەكەكەی رایگەیاند: "ئەگەر توركیا ھێرش بكاتە سەر عەفرین، بە توندترین شێوە وەڵامی دەدەینەوە و تووشی شكستێكی گەورە دەبێتەوە، چۆن داعش لە كۆبانێ شكستی ھێنا ئاواش توركیا لە عەفرین شكست دەھێنێت".

گوتیشی: "ئێمە لە ھەڕةشەكانی توركیا ناترسین، ھەرچی لە دەستمان بێت لەبەرامبەر ھێرشەكانی توركیا دەیكەین".

موسلیم، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستان لە رووی سەربازی و سیاسیەوە گەیشتونەتە ئاستێكی بەرز.