رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە زیانی گیانی و مادی لێكەوتەوە
ھۆكاری ئاگر كەوتنەوەكە دیارنییە
K24 - زاخۆ
پەیامنێری كوردستان24 لە زاخۆ رایگەیاند: "بەھۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە موەلیدەی کارەبای گەڕەکی بێداری زاخۆ لە عەلوەی سەوزەو میوە کەسێک گیانی لەدەستدا و یەكێكی دیكەش براینداربوو.
ئەڤیندار عزەت، بەرپرسی راگەیاندنی شارستانی زاخۆ بە کوردستان24 راگەیاند: "بەھۆی كەوتنەوەی ئاگر لە موەلیدەی عەلوەی سەوزەو میوەی و زاخۆ، گەنجێكی تەمەن 18 ساڵ کە ئیش پێکەری موەلیدە بوو گیانی لەدەستدا و كەسێكی دیكشە لەگەڵ ئەو كە تەمەنی 15 ساڵە برینداربوو، كە 90% لەشی سوتاوە".
لەبارەی زیانە مادییەكان گوتی: "جگە لە سوتانی موەلیدەكە دوو ئۆتۆمبێل زیانیان بەركەوتووە".
گوتیشی: "تا ئێستا ھۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە دیارنییە و پێدەچێت شۆرتی كارەبا بووبێت، بەڵام بۆ زانینی رووداوەكە لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە و دواتریش ئەنجامەكە رادەگەیەندرێت".


