شاندی كوردستان پرسی ریفراندۆم و په‌یوه‌ندییه‌كانی داھاتوو لەگەڵ سەركردەكانی عێراق تاوتوێ دەكات
شاندی باڵای ریفراندۆم دەچێتە بەغدا
K24 - ھەولێر
ئه‌مڕۆ شاندی باڵای ریفراندۆم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و پرسی ریفراندۆم و په‌یوه‌ندییه‌كانی داهاتووی هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
هێمن هه‌ورامی، به‌رپرسی كاروباری سیاسی و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، شانده‌كه به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و هاوپه‌یمانی شیعه‌كان و لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه و باڵیۆزی وڵاتان له به‌غدا كۆده‌بنه‌وه و پرسی ریفراندۆم و ئایینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.
رۆژی 12 ئەم مانگە به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم كۆبووەوە و سەردانی شاندە باڵاكەی هەرێم بۆ بەغدا بە مەبەستی دانوساندن لە مەڕ پرسە سیاسییەكان و ئاییندەی پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ كرا و هێڵە گشتییەكان و ناوەرۆكی دانووساندنەكانیش دیاریكرا.