عێراق دووەم گەورە ھاوردەكاری خوورمای ئێرانە
خوورمای بۆ 70 وڵات ھەناردە كردووە
K24 - ھەولێر
لەماوەی چوار مانگی رابردوودا، بە بەھای 80 ملیۆن دۆلار، خورمای جۆراوجۆری ئێرانی بۆ زیاتر لە حەفتا وڵاتی جیھان ھەناردە كراوە.
بەگوێرەی نوێترین داتاكانی گومرگی ئێران، 78 ھەزار تۆن خوورما بەبڕی 80 ملیۆن دۆلار لە ئێرانەوە بۆ وڵاتانی جیھان ھەناردە كراوە، لە سەروشیانەوە پاكستان دێت، كە بەبڕی 11 ملیۆن و 462 ھەزار دۆلار خوورمای ھەناردە كردووە و دوای ئەویش عێراق دێت بەبڕی 11 ملیۆن و 89 ھەزار دۆلار خوورمای لە ئێرانەوە ھەناردە كردووە.
ئەمە جگە وڵاتانی ھیند ، توركیا، كازاخستان، ئەفغانستان و ئیمارات، لە رێزبەندی ئەو وڵاتانەوە دێن كە خوورمایان لە ئێرانەوە ھەناردە كردووە.