هۆشیار زێباری: له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره ریفراندۆم دواناخایهن
ئه‌وانه‌ی دژی ریفراندۆمن ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك به كۆمه‌ڵێك وههم بترسێنن
K24 - هه‌ولێر:
هۆشیاری زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له میانی به‌شداریكردنی له سێیه‌مین دیداری زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ناوونیشانی ریفراندۆم و چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان، كه به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24 له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رایگه‌یاند، واده‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دواناخرێت.
هۆشیار زێباری روونیشی كرده‌وه، داوا كراوه ریفراندۆم دوابخرێت، به بیانووی ئه‌وه‌ی كاته‌كه‌ی گونجاو نییه، هاوكات جه‌ختیشی كرده‌وه، ریفراندۆم له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌گه‌ر دوا بخرێت، له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی متمانه له‌ده‌ست ده‌ده‌ین، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك دواناخرێت.
هاوكات راشیگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن كاته‌كه‌ی گونجاو نییه با كاتیكی گونجاو ده‌ستنیشان بكه‌ن با هه‌مووان بزانن كه‌ی ئه‌و كاته گونجاوه دێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته كورد ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزێته‌وه و ره‌نگه جارێكی دیكه ئه‌و ده‌رفه‌ته دووباره نه‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وانه‌ی دژی ریفراندۆمن ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك به كۆمه‌ڵێك وههم بترسێنن كه هیچ بنه‌مایه‌كی راستییان تێدا نییه و ته‌نها پڕۆپاگه‌نده‌یه.
هۆشیاری زێباری، دووپاتیشی كرده‌وه، شه‌و و رۆژ كار بۆ ریفراندۆم ده‌كه‌ن و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه كرده‌وه به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و "پاك و خاوێن" و به‌شداریكردنی چاودێرانی بیانیشی به پێویست زانی.
ته‌واوی دیداره‌كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه ببینه..