سه‌عدی پیره: ریفراندۆم واتا گه‌ڕانه‌وه بۆ رای گه‌ل
سه‌عدی پیره به‌م شێوه‌یه باسی جیاوازی به‌رپرسانی به‌غدا له پێش 2003 و دوای 2003 ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌عدی پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له میانی به‌شداریكردنی له سێیه‌مین دیداری زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ناوونیشانی ریفراندۆم و چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان، كه به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24 له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رایگه‌یاند، ریفراندۆم واتا گه‌ڕانه‌وه بۆ رای گه‌ل.
سه‌عدی پیره راشیگه‌یاند، له میانه‌ی به‌شداریكردنی كورد بۆ بنیاتنانی عێراقی نوێ و دیموكراسی ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ی دوای 2003 له‌گه‌ڵ پێش خۆیان ته‌نها له‌وه جیاوازین، كه ئه‌وانه‌ی پێشتر ریشیان نه‌بوو و نوێژیان نه‌ده‌كرد، ئه‌وانه‌ی ئێستا ریشیان هه‌یه و نوێژ ده‌كه‌ن.
سه‌عدی پیره جه‌ختیشی كرده‌وه، یه‌كێك له درووشمه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، مافی چاره‌ی خۆ نووسین بووه، بۆیه گفتوگۆكردن له باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی یه‌كێتی ده‌كرێن كه گوایه سه‌ربه‌خۆیی ناوێت، شتێكی درووست نییه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راشیگه‌یاند، وێڕای ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیان شكستی هێناوه، كورد به هاووڵاتی پله یه‌كیش چاوی لێناكرێت و هه‌ر پله دووه.
ته‌واوی دیداره‌كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه ببینه..