ئێران هۆشداری ده‌دات له هاورده‌كردنی هێلكه ژه‌هراوییه‌كان
"لە رێگەی سنوورەكان ھاوردە دەكرێت"
K24 - ھەولێر
ئێران هۆشداری ده‌دات به‌وه‌ی هێلكه ژه‌هراوییه‌كانی وڵاتی دیكه لە رێگەی سنوورەكان، بۆ ناوه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئێران هاورده كرابێت.
ناسر نه‌بی پوور، به‌رێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی چاودێری بازاڕ هێلكه‌ی ئێران رایگه‌یاند: "به‌هۆی مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی هێلكه‌ی ژه‌هراوی و كه‌م دابه‌شكردنی ئێستا نرخی هێلكه به به‌راورد به 10 رۆژی رابردوو به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه".
راشیگه‌یاند: "مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه هێلكه ژه‌هراوییه‌كان له رێگه‌ی سنووره‌كانه‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی ئێران هاورده بكرێن".
كێشه‌ی هێلكه ژه‌هراوییه‌كان ئێستا 16 وڵاتی ئه‌وروپی گرتووه‌ته‌وه به‌و هۆیه‌شه‌وه به هه‌زاران كێڵگه‌ی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر و فرۆشگاكانی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كه داخراون.