40 ملیۆن دۆلار بۆ فڕۆكەخانەی ھەولێر تەرخان دەكرێت
پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت
K24 - ھەولێر
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی گرێبەستێكیان بەبڕی 40 ملیۆن دۆلار واژووكرد، بە مەبەستی دەستپێكردنی گۆڕانكاری لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و پەرەپێدانی.
كۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا لە كوردستان لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، ئەو گرێبەستەی نێوان ھەردوولا، 40 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بۆ تەرخان كراوە و كۆمەڵە گۆڕانكارییەك لەخۆدەگرێت، وەك پرۆسەی گواستنەوە لە فڕۆكەخانەكەوە و ھەروەھا رێگاوبانەكانی ھاتووچۆی فڕۆكه‌خانه‌كه، چاره‌سه‌ركردنی ئاوی باران، پاراستنی زیاتری ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كه.
هاوكات تەلار فایەق، به‌رێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به كوردستان24 راگه‌یاند: "ده‌بوایە له ساڵی 2015 ئه‌و پلانه جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه دواكه‌وت".
گوتیشی: "كۆمپانیای لۆفتهانزای ئه‌ڵمانی سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جیكردنی ئه‌و په‌ره‌پێدانه ده‌كات و به‌وه‌ش فڕۆكه‌خانه‌كه توانای پێشوازی له گه‌شتیاران زیاتر ده‌بێت و كوردستان ھەنگاوێكی دیكە بەرەو جیھانی ده‌ره‌وه دەھاوێژێت".