مەلا بەختیار ھۆكاری دواكەوتنی كاراكردنەوەی پەرلەمان رووندەكاتەوە

بڕیاری پێویستی خۆیان بدەن

K24 - ھەولێر

لە روونكردنەوەیەكدا لەبارەی وادەی كاراكردنەوەی پەرلەمان مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژی كاراكردنەوەی پەرلەمان، دواخرا. هەتا دەرفەت هەبێ‌ برایانی گۆڕان‌و كۆمەڵ، كۆببنەوەو بڕیاری پێویستی خۆیان بدەن.

لە روونكردنەوەكەدا ھاتووە: "لەبری ئەوەی لەلایەن بەشێك لەچالاكەوانی فەیسبوكەوە، تەقدیر بكرێ‌. كەچی بەپێچەوانەوە، كردویانە بەمایەی رەخنە گەردنیان ئازادبێ‌".

 

دەقی روونكردنەوەكەی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی

بۆ پەرلەمان لە (12-13/8/2017) كارا نەكرا؟

لەكۆبونەوەی رۆژی (29/7/2017) لیژنەی باڵای ریفراندۆم، بڕیاریدا كە لەماوەی دوو هەفتەدا، پەرلەمان كارا كرێتەوە. لەكۆبوونەوەی (8/7/2017)دا، لەسەر پێشنیازی هەڤاڵ مەلا بەختیار، چەند رۆژێكی تر، بڕیاری رۆژی كاراكردنەوەی پەرلەمان، دواخرا. هەتا دەرفەت هەبێ‌ برایانی گۆڕان‌و كۆمەڵ، كۆببنەوەو بڕیاری پێویستی خۆیان بدەن، بەتایبەتی كە بڵاوكرابۆوە، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، رۆژی (12/8) بۆ دوا بڕیاردان كۆدەبنەوە.

ئێستا كە بۆ زیاتر دەرفەت رەخساندن‌ و كاتی زۆرتر، یەكێتیی پێشنیازی رۆژی كاراكردنەوەی پەرلەمانی دواخستووە، لەبری ئەوەی لەلایەن بەشێك لەچالاكەوانی فەیسبوكەوە، تەقدیر بكرێ‌. كەچی بەپێچەوانەوە، كردویانە بەمایەی رەخنە.. گەردنیان ئازادبێ‌..!

سكرتێری رۆژنامەگەری

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی