رووسیا لە ھەرێمی كوردستان و عێراق 10 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان دەكات
"كۆمپانیا گه‌وره‌كانی رووسیا سه‌نگی گه‌وره‌یان له بازاڕی وزه‌دا ھەیە"
K24 - ھەولێر
رووسیا 10 ملیار دۆلار وه‌به‌رهینانی له كه‌رتی گازی سروشتی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا كردووه.
باڵیۆزخانەی رووسیا له عێراق بڵاویكردەوە، كۆمپانیا گه‌وره‌كانی رووسیا سه‌نگی گه‌وره‌یان له بازاڕی وزه‌ی عێراقدا هه‌یه چونكه ئێستا 10 ملیار دۆلار وه‌به‌رهینانی له سێكته‌ری گازی سروشتی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردووه.
باڵیۆزخانەی روسیا له عێراق ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی رووسیا وه‌كو گازپڕۆم و لوك ئۆیڵ به‌شداری كارایان له بازاڕی وزه‌ی عێراقیدا هه‌یه‌و چاویشیان له‌وه‌یه پێگه‌ی ئابووری خۆیان له عێراق به‌هێزتر بكات.