"كۆبوونهوهی شاندی كوردستان و عهبادی ئەنجامی باشی ھەبووە"
ئەندامێكی شاندەكە زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەكە دەخاتەروو
K24 - بەغدا
ماجد بازرگان، ئهندامی ئهنجوومهنی باڵای ریفراندۆمی ههرێمی كوردستان، بە كوردستان24 راگەیاند: "كۆبوونەوەكەمان لەگەڵ حەیدەرعەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەنجامێكی باشی ھەبوو".
ئەو دەنگۆیانەشی رەتكردەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا باسی ریفراندۆم نەكرابێت.
گوتیشی: "شاندی باڵای ریفراندۆم، بە تەواوی لایەنەكانی عێراق و باڵیۆز و نوێنەری وڵاتانی بیانی لە بەغدا رادەگەیەنێت كە پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لە كاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت".