باڵیۆزی ئێران له عێراق: هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه هه‌ر ئه‌نجامێك ئێمه پشتگیری لێ ده‌كه‌ین
شانده‌كه لەگەڵ فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆده‌بێته‌وه
K24 - به‌غدا:
دواى كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان، كه ئێستا له به‌غدان، له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران له عێراق، ئیره‌ج مه‌سجدی رایگه‌یاند، هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر هه‌ر شتێك رێكبكه‌ون، ئه‌وان پشتگیری لێده‌كه‌ن.
دكتۆر رۆژ نووری شاوێس له شاندی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان له به‌غدا كۆده‌بنه‌وه و دڵنیایان ده‌كه‌نه‌وه، هاوكات داواشی له ته‌واوی لایه‌نه‌كان كرد، به نه‌رێنی له ریفراندۆم نه‌ڕوانن، چونكه له داهاتوودا ئه‌و ریفراندۆمه ده‌بێته هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر.
ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له به‌غدا، راشیگه‌یاند، ئه‌وان داوایان كردووه گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن، هه‌ر ئه‌نجام و رێككه‌وتنێكیش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت، ئه‌وان پشتگیری ده‌كه‌ن.
ئاراس ئه‌حمه‌د، نێردراوی كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، بڕیارە دواتر شانده‌كه لەگەڵ فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری عێراق و عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی كۆببنه‌وه و سبەیش لەگەڵ نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق كۆدەبنەوە.
ئێوارەی دوێنێ شاندی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، گەیشتنە بەغدا بۆ ئەوەی پرسی ریفراندۆم، لەگەڵ بەرپرسە حزبی و حكوومییەكانی عێراق تاووتوێ بكەن.