زیاتر لە 100 كارگە لە ھەرێمی كوردستان كەوتوونەتە كار
دەستەی وەبەرھێنان: كارگەكان 105 جۆر كاڵا بەرھەمدەھێنن
K24 - ھەولێر
دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە ساڵی 2008 تا ئێستا زیاتر لە 100 كارگە لە كەرتە جیاوازەكان كەوتوونەتە كارو بەرھەمی جۆراو جۆری خۆماڵی دەخەنە بازاڕەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24 دراون، لەماوەی 11 ساڵی رابردوودا دەستەی وەبەرھێنان مۆڵەتی داوەتە 196 پڕۆژەی پیشەسازی ناوخۆیی و لەو ماوەیەشدا زیاتر لە 100 كارگە كەوتوونەتەوه كار، لەھەمانكاتدا سووود لە بەرھەمی ناوخۆیی وەرگیراوە و بەرھەمەكانیش زیاتر لە 105 جۆرن.
ھەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو 100 كارگەیە لە پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان رۆژانە بەرھەمەكانیان بڵاودەكەنەوەو ھەندێكیشیان كاڵاو بەرھەمەكانیان ھەناردەی دەرەوەش دەكەن.