"ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دواناخرێت"
شانده‌كه داوای گه‌ره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كردووه
K24 - بەغدا
رۆمیۆ هه‌كاری، ئه‌ندامی شاندی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم بۆ به‌غدا به كوردستان24 راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده گفتوگۆكان له به‌غدا به‌رده‌وام دەبن، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دواناخرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شاندی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم بۆ به‌غدا جه‌ختیشیكرده‌وه، كه شانده‌كه داوای گه‌ره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كردووه.