سه‌مای كچه یه‌ك قاچه‌كه سه‌رنجی بینه‌ران راده‌كێشێ
خاوه‌نی میدالیایه و ناوبانگێكی زۆری په‌یداكردووه
K24 هه‌ولێر:
كامیلی رۆدڕیگز، پاڵه‌وانی وه‌رزشی و نمایشكاری جلوبه‌رگی به‌رازیلی، ڤیدیۆی سه‌مایه‌كی خۆی به یه‌ك قاچه‌وه له پێگه‌ی "ریدیت" بڵاوكرده‌وه‌و توانی بچێته ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ته‌ماشاكارانی پێگه‌كه‌وه.
ئه‌و كچه سه‌ماكاره لێهاتووه ته‌مه‌نی 25 ساڵانه و كه‌سێكی ناسراوه له به‌رازیل، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ئینستگرام" خه‌ڵكێكی زۆر ئاره‌زووی بینینی پۆسته به‌رده‌وامه‌كانی ده‌كه‌ن و له هه‌ژماره‌كه‌ی كۆبوونه‌ته‌وه.
ناوبانگی كامیلی رۆدڕیگزی به‌رازیلی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌ما و نمایشه‌ی له بواری جلوبه‌رگ نواندوویه‌تی، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش مه‌لاوانێكی لێهاتووه‌و پێشتر ژماره‌یه‌كی زۆر میدالیای له پاڵه‌وانێتی جیهانی پاراڵۆمپی تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانی ساڵی 2016 به ده‌ستهێناوه.