ترەمپ هێرش ده‌كاته سه‌ر كۆمپانیای ئامازۆن
رۆژنامەیەكی ئەمریكی رەخنە لە ترەمپ دەگرێت
K24 - ھەولێر
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا له تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هێرش ده‌كاته سه‌ر كۆمپانیای ئامازۆن و له دانی باجیش ره‌خنه‌ی توند له‌و كۆمپانیایه ده‌گرێت.
ترەمپ رایگه‌یاندووه: "كۆمپانیای ئامازۆن، به‌هۆی دانی باجه‌وه كۆمپانیه‌یه‌كی زۆری بواری بازرگانی تووشی زیان كردووه و كارێكی زۆریش تا وه‌كو ئێستا له‌ده‌ست چووه.
ره‌خنه‌كانی ترەمپ له كاتێكدایه كە رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له ژێر ده‌سه‌ڵاتی جێف بیسۆزی خاوه‌نی ئامازۆن دایه له راپۆرتێكیدا ره‌خنه‌ی توندی له لێدوانێكی ترەمپ گرتووه.
بۆیه ترەمپ هه‌میشه رۆژنامه‌كه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه پشگیری له خاوه‌نی كۆمپانیای ئامازۆن ده‌كات تاوه‌كو ئه‌و باجه‌ی له‌سه‌ریه‌تی نه‌یدات.
ئامازۆن ئێستا له ئه‌مریكا خاوه‌ن 180 هەزار كرێكاره و پلانی ئه‌وه‌شی داناوه تا ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو 100 هه‌زار كرێكاری دیكه‌ش دابمه‌زرێنێت.