مه‌نده‌لى بڕياريدا به‌شدارى له ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكات
يه‌كێكه له ناوچه دابڕێندراوه‌كان و له سنوورى مادده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراقه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ناحيهى مەندەلی بە کۆی دەنگ، دەنگیان دا بۆ به‌شداريكردن له پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان.
له بڕياره‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نى شارهديى مهندهڵى رايگه‌ياندووه، ناوچه‌كه‌يان يه‌كێكه له ناوچه دابڕێندراوه‌كان و له سنوورى مادده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراقه و رووبه‌ڕووى گۆڕانكارى ديموگرافى بووه‌ته‌وه و ئه‌نجوومه‌نى ناحيهكهش بڕياريداوه به سنوورى ئيدارى ئێستايهوه به‌شدارى له‌و ريفراندۆمه بكات كه بڕياره له 25ى ئهيلوولى ئه‌مساڵ تايبه‌ت به ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ئه‌نجامده‌درێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى بڕياره‌كه‌دا داوا كراوه ناوه‌ندى ده‌نگدان له سه‌نته‌رى ناحيه‌كه و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتيان ده‌نگ بده‌ن.

.jpg)
