مانۆڕێكی سه‌ربازی بازاڕی زێڕی هه‌ڵگه‌ڕانده‌وه
لەبەر ئەم ھۆیە نرخی زێڕ ھەڵكشا
K24 - ھەولێر
مانۆڕێكی سه‌ربازی نێوان ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور، دژ به كۆریای باكوور دڵنیایی لای وه‌به‌رهێنه‌ران دروستكرد و نرخی زێڕی هه‌ڵكشاند.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆریای باكوور، نرخی زێڕی به‌رزكرده‌وه، ئێستا ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور پێكه‌وه سه‌رگه‌رم مانۆڕێكی سه‌ربازیین، هاوكات متمانه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران به دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڵكشاوه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، به‌و هۆیه‌شه‌وه، نرخی زیڕ هه‌ڵكشاوه.
له دوا ئاڵوگۆڕه‌كانی بازاڕدا، نرخی یه‌ك ئۆنسی زێڕ 1200 و 92 دۆلار و 18سه‌نت بوو.
پیش‌تر و له رۆژی هه‌ینیدا، نرخی یه‌ك ئۆنسه زێڕ، گه‌یشته ئاستی هه‌زار و 301 دۆلار.