بارزانی: به‌و به‌نده ریفراندۆم ده‌كه‌ین كه نانی خه‌ڵكی كوردستانیان بڕی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و گوێ له راوبۆچوونی ئاماده‌بووان ده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر
له به‌رده‌وامی زنجیره دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ چین و توێژه جیاوازه‌كانی كوردستان، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی پێشمه‌رگه‌كانی شۆرشی ئه‌یلول و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كۆبووه‌وه‌و له باره‌ی پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان وتاریكی پێشكه‌شكرد.
له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه بۆیه بریاری ریفراندۆم درا، چونكه له رابردوودا هه‌موو رێگه‌یه‌كمان تاقیكرده‌وه‌و به داخه‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
بارزانی هه‌روه‌ها گووتی، ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه بێن و داوا بكه‌ن بكشێینه‌وه بۆ هێڵی سه‌وزی سه‌رده‌می سه‌دام، زۆریان ئێستا به نیازی ئه‌وه‌ن بێن و پێمان بڵێن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و هێڵه، واتا خانه‌قین و كه‌ركووك و شنگال و مه‌خموور و ناوچه‌كانی دیكه‌ش كه ده‌بوو زوو به گوێره‌ی ماده‌ی 140 جیبه‌جێ بكرانایه".
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێمه شكمان له كوردستانیبوونی ئه‌و ناوچانه نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه به‌غدا بوو كه ماده‌كه‌یشی جێبه‌جێ نه‌كرد تا ئه‌وه‌ی داعش هاتوو به كرده‌یی دابه‌شبوو. جا بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌و شه‌ڕه نه‌بین بڕیاری ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییماندا، چونكه جگه له‌وه خوانه‌خواسته جارێكی دیكه بۆ ئۆتۆنۆمی و فیدراڵی زۆر حه‌یفه خوێنی هیچ كوڕێكی كورد برژێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم حه‌كیمانه بووه‌و ماوه‌ی 14 ساڵیشه هه‌ر به ئێمه ده‌ڵێن ئێستا كاتی ئه‌وه نییه و بیانووی جۆراوجۆرمان بۆ ده‌هێننه‌وه، بۆیه موسته‌حیله پاشه‌كشه له ریفراندۆم مومكین نییه و له 25/9/2017 ئه‌نجامی ده‌ده‌ین مه‌گه‌ر زه‌مانه‌تێكی نووسراوی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌ویش هیچ دیار نییه و ئێمه‌ش به به‌یاننامه‌ی باڵیۆزێك لێره‌و له‌وێ ده‌ست له‌و بڕیاره هه‌ڵناگرین".
هه‌روه‌ها گووتی: ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتین و پشت به خوا سه‌رده‌گرێ، ئه‌و كاته به ئاره‌زووی خۆتان ده‌وڵه‌تی و حكومه‌ت خۆتان دابمه‌زرینن، ئه‌گه‌ر گه‌یشته كێشه و لێپرسینه‌وه ئه‌وه من به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ڵده‌گرم و ئاماده‌م سه‌ری خۆمی له‌سه‌ر دابنێم".
بارزانی رایگه‌یاند "ئێمه ده‌مانه‌ویت ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی درووست بكه‌ین كه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان بێت و له‌و نیگه‌رانی و دوو دڵییه ده‌ربچین و ببینه وڵاتێكی سه‌به‌خۆ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی داهاتوو له‌و كێشانه رزگاریان ببێت ه به ئیسراحه‌ت بژین".
لێره‌وه ده‌توانن وتاری سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان و پرسیار و گفتوگۆی به‌شێك له ئاماده‌بووان ببینن..