هۆشداری داڕوخانی به‌های دیناری عێراقی ده‌درێت
ھۆكارەكەی ئاشكرا دەكرێت
K24 - ھەولێر
به‌هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی عێراق له جۆراوجۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی وڵاته‌كه‌ی هۆشداری له داكەوتنی به‌های دراو ده‌درێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بانكی نه‌هرێنی ئیسلامی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تائێستا حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه سه‌رچاوه‌كانی داهاتی جۆراوجۆ بكات به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی ته‌نها پشت به‌نه‌وت ده‌به‌ستێ ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ داكه‌وتنی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر دراوه جیهانییه‌كان.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌ش دراوه یه‌ده‌گی دارایی عێراق به‌رده‌وامه له دابه‌زین، چونكه ته‌نها پشت به نه‌وت ده‌به‌سترێت بۆ ده‌ستكه‌وتنی دراوی بیانی و تائێستا كه‌رته‌كانی دیكه‌ی ئابووری هیچ رۆڵێكیان له هێنانه ناوه‌وه‌ی دۆلاردا نییه.