سۆمۆ: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ ھەرێمی كوردستان
"لەم بوارەدا ھیچ پەیوەندییەك لەنێوان ھەولێر و بەغدا نییە"
K24 - بەغدا
بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای سۆمۆی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكوومەتی عێراق ئامادەیە لەبواری پەرەپێدانی نەوت و وزە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتیەكانی حكوومەتی ھەرێمی كورستاندا بكات و ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا ھیچ ھەماھەنگیەك لە نێوان بەغداو ھەولێردا نییە لەبارەی بە بازاڕخستنی نەوت.