بهغدا زیاتر له 50 ماددهی دهستووری پێشێل كردووه
كوردستان ئاماده نییه بهردهوامی به ئهزموونێكی شكستخواردوو لهگهڵ بهغدا بدات
K24 - ههولێر:
لە دوای ساڵی 2003 كورد بە مەرجی جێبەجێكردنی دەستوور و شەراكەتی راستەقینە بەشداری حكوومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراقی كردووە، بەغداش بەڵێنی جێبەجێكردنی داون, بەڵام كاتێك حكوومەتەكان كەوتوونەتە سەر پێی خۆیان، لە بەڵێنەكانیان پاشگەز بوونەتەوە و پێشێلی دەستووریان كردووە.
بۆیە سەركردایەتی سیاسی كورد بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی داوە, بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا ئەزموونێكی دیكەی شكستخواردوو تاقینەكەنەوە.