پێدانى ره‌گه‌زنامه‌ى توركيا به په‌نابه‌رانى سووريا ده‌ستپێده‌كات
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا ئاماده‌كارييه‌كانيان بۆ پێدانى ره‌گه‌زنامه به ژماره‌يه‌ك له په‌نابه‌رانى سووريا ته‌واو كرد.
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا ئاماده‌كارييه‌كانيان بۆ پێدانى ره‌گه‌زنامه به ژماره‌يه‌ك له په‌نابه‌رانى سووريا ته‌واو كرد.
به گوێره‌ى بڕيارى توركيا 7 هه‌زار خاوه‌ن پيشه له ريزى 120 هه‌زار كه‌سدا كه داواى ره‌گه‌زنامه‌يان كردووه، داواكه‌يان په‌سند ده‌كرێت.
ئه‌وانه‌ى بڕوانامه‌ى باڵايان هه‌يه وه‌ك ئه‌ندازيار و پزيشك و مامۆستايانى خوێندنى كه‌مپه‌كانى په‌نابه‌ران چانسى زياتريان هه‌يه.
ساڵى رابردوو، سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى ره‌گه‌زنامه ده‌به‌خشێته ئه‌و سوورييانه‌ى شايسته‌ن.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له قۆناغى يه‌كه‌مدا 10 هه‌زار سووريى و له داهاتوودا 30 هه‌زار په‌نابه‌رى سووريى وه‌ك هاووڵاتى توركيا قبوڵ بكرێن.